خزمەتگوزاری ژیر

ژیر خزمەتگوزارییەکی سەرهێڵی OCR ـە، واتە بەکاردێ بۆ دەرهێنانی نووسین (دەق) لە ناو وێنە، بۆ نموونە دۆکیومێنتێکی پرینتکراوت هەیە دەتەوێ تایپی بکەی، دەتوانی دۆکیومێنتەکە سکان بکەی یانیش بە مۆبایل وێنەی پەڕەکانی بگری و ئەپڵۆدی بکەی و ژیر بۆت دەکاتە فایلی MS WORD و PDF

دروستکردنی هەژمار

چۆنیەتی بەکارهێنان؟

بۆچی ژیر؟

🚀 خێرایە

ژیر تەنیا چەند چرکەیەکی پێدەچێ بۆ هەر لاپەڕەیەک. دەتوانی تا ٣٠ لاپەڕە بە یەکجار باربکەی و کارەکان بۆ ژیر لێگەڕێی.

💲 هەرزانە

بە پێی هەڵسەنگاندنەکان تێچوونی نووسینەوەی پەرە بە رێژەی ٩٠٪ کەمی کردووە ئەمە بۆ خاوەنکار و کریارەکان سوودی زۆرە.

👌 ئاسانە

پێویست ناکا لە تایپکردن خێرابی، ژیر کارەکانت بۆ دەکات. بە چەند هەنگاوێکی ئاسان دۆکیومێنتەکانت بکە دیجیتاڵ.

نرخەکانمان

دەتوانی بە پلانی خۆڕایی ژیر تاقیبکەیتەوە بێ هیچ ترسێک، هەر کات ئامادەبووی دەتوانی باڵانسی زیاتر بکڕی. ئەگەر پێویستیت بە تایبەتمەندی جیاواز هەیە، پەیوەندیمان پێوەبکە.

🎁

مانگانە بڕی ٥٠ لاپەڕە وەربگرە بەخۆڕایی

٥٠/مانگانە

-

🙂

بڕی ٥٠ لاپەڕە بەرامبەر ٥ هەزار دیناری عێراقی

٥٠ لاپەڕە/٥٠٠٠ د.ع

-

😀

بڕی ١٠٠ لاپەڕە بەرامبەر ٨ هەزار دیناری عێراقی

١٠٠ لاپەڕە/٨٠٠٠ د.ع

٢٠٪ داشکان

😄

بڕی ٥٠٠ لاپەڕە بەرامبەر ٣٠ هەزار دیناری عێراقی

٥٠٠ لاپەڕە/٣٠،٠٠٠ د.ع

٤٠٪ داشکان

😁

بڕی ١،٠٠٠ لاپەڕە بەرامبەر ٥٠ هەزار دیناری عێراقی

١،٠٠٠ لاپەڕە/٥٠،٠٠٠ د.ع

٥٠٪ داشکان

پرسیارە باوەکان

ژیر بە خۆڕاییە؟

نەخێر، لە خزمەتگوزاری ژیر دەتوانیت بەپێی پێویستی پەرە بکڕیت و دوای ئەوە هەرکاتێک ویستت بەکاریان بهێنیت بۆ دەرهێنانی دەقەکان.

ژیر دەستنووس دەناسێتەوە؟

نەخێر، تەنها دۆکیۆمێنتی پرینتکراو یان سکانکراو دەکاتەوە بە نووسین لە داهاتوودا دەستنووسیش دەناسێتەوە.

تاوەکو چەند زانیاریەکانم پارێزراون؟

فایل و زانیاریەکانت لەسەر راژەیەکی تایبەتی هەڵدەگیرێت کە کەس ناتوانێت دەستی پێیان بگات.

نووسینی تێکەڵ دەناسێتەوە بە چەند زمانێک نوسرابێت؟

وا باشترە پەڕەی سکانکراو تەنها کوردی یان عەرەبی تێدابێت بۆ ئەوەی بەباشی دەقەکان دەربهێنێت، نوسینی ئینگلیزی دەناسێتەوە بەڵام لەوانەیە کاریگەری هەبێت لەسەر دروستی دەقی دەرهێندراو هەرچەندە ژمارە و رێکەوتی ئینگلیزی کاریگەری نیە و ئاساییە.

ژیر هەموو شتێک بە دروستی دەردەهێنێت؟

تا ڕادەیەک، هەرچەندە هەموو هەوڵی خۆمان داوە بۆ ئەوەی بە دروستترین شێوە، نووسین و دەقەکان بناسێتەوە بەردەوامیشین لە هەوڵدان بۆ باشترکردنی.

پێویست دەکا ماڵپەری ژیر بە کراوەیی بهێڵمەوە لەکاتی جێبەجێکردنی کارەکان؟

نەخێر. دوای ئەوەی وێنەکانت بارکرد، دەتوانی ماڵپەری ژیر دابخەی. ژیر کارەکان لەسەر سێرڤەر دەکات. دەتوانی هەر کات ویستت لە لیستی ناسینەوەی وێنە ئەنجامەکان وەربگریەوە.

چۆن پەیوەندی بە ژیرەوە بکەین؟

دەتوانن ڕەخنە و پێشنیارەکانتان بنێرن بۆ پۆستی ئەلیکترۆنی ژیر info@zhir.io یان لەرێگای چاتی ڕاستەوخۆ.

پەیوەندیمان پێوەبکە

دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت لە رێگای ژمارە تەلەفۆنی ٦٦ ٣٣ ٧٩٠ ٧٧٢ ٩٦٤+